هەناسەکەم



بريار ئه‌ده‌م خۆشه‌ويستيت ئه‌خه‌مه‌ سه‌رچاوانم

ڕۆژگاری ره‌ش به‌رێ ئه‌که‌م وه‌لای ئه‌نێم خه‌مه‌کانم

خۆشه‌ويستيه‌ک تا ئێستا بۆ هيچ که‌ه‌سم ده‌ر نه‌بريوه

نه‌هاورێيه‌تی نه‌ عه‌شق به‌منيانه‌وه‌ نه‌ديوه‌

سه‌راتا وام ئه‌زانی ته‌نيا خۆشه‌ويستی نيه‌

بروام نه‌بو واله‌ناکاو دڵم پربێت له‌م شاديه‌

سوپاس بۆ خوا له‌پێش ئه‌وه‌ی به‌ته‌نيا بمبه‌ن بۆ سه‌يوان

که‌سێکی وه‌کو تۆم ناسی دڵنيای کردم له‌ژيان

له‌ئێستاوه‌ به‌ڵێن ئه‌ده‌م تادواهه‌ناسه‌ی مردنم

خۆشه‌ويستی و عه‌شق سۆزت مه‌رگ داينێ له‌گه‌ردنم

دوامردنيش ئه‌گه‌ر هاتی تۆ بۆسه‌ردانی گۆره‌که‌م

ره‌نگه‌ گوێت لێبێ ئه‌ڵێم ده‌ک به‌خێربێي هه‌ناسه‌که‌م

 کاتێ ئه‌ڵێم خۆشم  ئه‌وێی

خه‌نده‌ مه‌که‌ پێم مه‌ڵێ شێت

گه‌ر تۆشێت نی ئاخر بۆچی

شێتی وه‌ک من تۆی خۆش ئه‌وێ

به‌ ووشه‌یه‌ک شێتم مه‌که‌
ئاخر شێتی زۆر ئاسته‌مه‌
خۆ من هێنده‌ خۆشم ده‌وێی
هه‌زار شێتیش بۆ من که‌مه‌

وه‌کو شیتێ ره‌فتار ئه‌که‌م
ساتێ ده‌ستت له‌نێو ده‌ستمه‌
ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌ ئه‌روا
ئه‌ڵێم ئه‌وه‌ خۆشه‌ویستمه‌

گوڵم توخوا مه‌ڵێ شێته‌
که‌من ته‌نیا شێتی لێوم
گه‌ر ناته‌وێ زیاتر شێت بم
ماچم بکه‌ زۆر به‌شێوم

باى بايز دةستى كرد بةسةما
تؤى كَولم ليدةستينئ دةمكا بةتةما
تا ئةو رؤزةى فرياد رةزم دةكَا
لةناو خؤما بةنك ئةخؤم خؤراكم خةما
هةستم وةكو ئةو دايكة ية لةو دةما
كة كؤربةى باوةشى ديار نةما
حةز ئةكةم هاو سةفةربم لة كَةلتا
وةكو سيبةر ريكَا ببرم بة دواتا
تا ئةو رؤزى كَةرانةوةت لة كَةل بةهارا
باوةر ناكةم بمينم بم دؤزيةوة لة زياندا
زستان زؤر سةختة ئةترسم وشكم بكا
جؤن لة دووريت دل زستان بةرئ بكا
ج فايدةى هةية كَةر بمينم بؤ ئةو دةما
كةبايز بئ بةزةى من لة دلى تؤ دةربكا
مردنم لا ئاسانترةو كةم ئازارم دةدا
نامةوئ  بمينم تا ئةو رؤزةم بئ بكَا

 
تةرمى عةشقيك



                                  كاتئ هاتى بةعةشقةوة ئةم كورة هةزارةت ناسى

                                 منيش نيكام بةبيدةنكى نيكايةكتدا هةلواسى

                                ئيدى عةشقم بةروةردة كرد وةكو منداليكى ساوا

                                بؤ بوكى خةيالةكانت خةيالم ئةكردة زاوا

                                هةركات هؤنراوةم دةنوسى دةمكردة تاراى بوكينيت

                               نةمزانى تارا كر ئةدةى تامنى بئ بسوتينيت

                               ئةى بئ وةفا مردن سةختة بةلام نةك بةقةت خيانةت

                              تؤ لةناو دلمدا مردوى بةجى خؤشى ئةم زيانةت

                              نةفرةت دةكةم لةو رؤزانةى كةناوى تؤم تيا هيناوة

                             نةفرةت لةو عةشقةى كةدلى هةزارى لةزير بئ ناوة

                             جلى بوكينيت وةك كفن ببرة بةبالاى ئةوينم

                             تابسوتئ تةرمى عةشقم بةخةياليش تؤ نةبينم

                             تةنها تةرمت لةدلمابو ئةويشم دايةوة بة خاك

                            تابؤ هةميشة نةسوتيم بةمردوى عةشقيكى ناباك 

چاوەڕوانی

ماڵ وێران خۆم سەرنج وەری ئاوی چاوم وشكایی نەهات
سەری كاسم چاوەڕوانی كۆشی تۆبوو ئەی بۆچی ناهات?
بۆچی نایەی خۆ بڕیاربوو بن ئەم دارە جێ ژووان بێ?
وەك و رۆژان گەڵای وەریو لەتەرزەی ماچ هەراسان بێ?
ئەی ئەمێستا هەوارت كوا هەوری سەوزی ئەم دڵەی من؟
هەوری سەوزی ئەم دڵەی من؟
خۆ بەبێ تۆلێڵە چاوم وشكە كێڵگەی ئەم دڵەی من؟
ئەی ئەمێستا كەتۆ ونی دەستی هانا بۆ كێ بەرم؟
رەهێڵەی ئەم غوربەتە چی بكەمە چەتری سەرم؟
هۆدەریاچەی ئەوینی من لەهەكوێ هەی دەنگ هەڵبڕە
بەدڵی كام بیابانا رۆشتی سەرهەڵبڕە
سەرهەڵبڕەو گۆمی سووری چاوڕوانیم بهەژێنە
سەرهەڵبڕەو ماسی رۆحم لەم زەلكاوە دەربهێنە 

دایــــــــکــــــــم

خودایە گوڵ چەندە جوانە بەڵام حەیف هەڵئەوەرێت
دایکیش لە گوڵ جوانترە سەد ئاخ ئەویش ئەبێت بمرێت
باشە گوڵ بەو هەموو جوانیەوە بۆ ئەبیت دڕك هاوڕێی بێت؟
یان دایکێک لە پاش مەرگـ بۆ ئەبێت خۆراکی خاك بێت؟
************************************
خودایە دایکم زۆر خۆش ئەوێت با مەرگم پێش مەرگی کەوێ
لە تەمەنم کەم کەرەوە با ژیانم بێت بە شەوێ
ئەگەر تەمەنی ئەو زیاد بێت شەرتە من ژیانم نەوێ
ئەگەر بکرێت دڵ ئەبەخشم بە دایکم با ئەو دوو دڵی هەبێ
************************************
بکرێت لە جیاتی ئەو ئەمرم بە مەرجێکـ ئەو گۆڕ نەبینێت
لەسەر کێلی گۆڕەکەشم وێنەی دایکم هەڵبکۆڵرێت
ئەشترسم لە پاش مەرگی من هێندە بگری چاوی کوێر بێت
خودا ئێستا چاوی چۆنە لە پاش مەرگیشم با وا بێت

 

دڵی ژن مه‌شکێنه

August 27, 2011

دڵی ژن مه‌شکێنه

ئه‌مشه‌و له‌ خه‌ونمدا ئه‌و خه‌ونه‌م بینییه‌وه‌
که‌ سێ ساڵ پێش ئێستا نه‌مبینیبوو‌
له‌ ژن مه‌ده‌
دڵی ژن مه‌شکێنه‌
نه‌ک خودا دڵی لێت عاجز بێت.

***

ژن کتێبێکه‌ په‌ڕه‌ په‌ڕه‌
به‌ په‌نجه‌ی دڵ هه‌ڵیده‌ره‌وه‌ و
به‌ چاوی رۆح بیخوێنه‌وه‌.

***

سه‌یری شه‌پۆلی ده‌ریا مه‌که‌
له‌ چاوی ژن بڕوانه‌
پڕه‌ له‌ شه‌پۆلی عه‌شق.

***

گوێ له‌ هاژه‌ی ئاو مه‌گره‌
گوێ بنێ به‌دڵی ژنه‌وه‌
هاژه‌ی خه‌یاڵی عه‌شق ده‌تبات.

***

ئاگر گه‌رمت ناکاته‌وه‌
به‌ هه‌ناسه‌ی ژن خۆت داپۆشه‌
تا کزه‌ی نائومێدیی دڵت نه‌کاته‌ پارچه‌یه‌ به‌سته‌ڵه‌ک.

***

ئه‌وه‌ گوناهێکی گه‌وره‌یه‌
که‌ پشت له‌ ژن و
ڕوو له‌ قیبله‌ بکه‌ی.

***

ژن به‌هه‌شته‌ 
که‌چی پیاو هێنده‌ کوێره‌
داوای به‌هه‌شت له‌ خودا ده‌کات

***

له‌ ژێر بارانه‌که‌دا ده‌وه‌ستم و
ده‌مم ڕووه‌و ئاسمان ده‌که‌مه‌وه‌
چونکه‌ دڵۆپه‌کان له‌ گۆی مه‌مکی ژن ده‌چن

***

به‌فرو ژن له‌ یه‌ک ده‌چن.
 
نیوه‌شه‌ویش به‌فر ببارێت دونیا سپی ده‌چێته‌وه‌
له‌ ژوورێکی تاریکیشدا ژنێک خۆی ڕووت بکاته‌وه‌
ده‌بێته‌ چراخان

***

که‌ خودا ئاده‌م و حه‌وای له‌ به‌هه‌شت ده‌رکرد
په‌شیمان بووه‌.. چونکه‌ به‌هه‌شت به‌بێ حه‌وا چۆڵ بوو
له‌ داخان هه‌زاران ئاژاوه‌ی خسته‌ سه‌رزه‌وییه‌وه‌

***

له‌ پیاو هیچتر نییه‌
له‌ ته‌نیایی به‌هه‌شته‌وه‌ هاوده‌می ژنه‌ و ده‌یکوژێ
خودای له‌ خه‌ونیشا نه‌بینیوه‌ و ده‌یپه‌رستێ

***

که‌ ژنێک ده‌بینم به‌ ڕووتی
ئه‌وسا بیر له‌وه‌ ده‌که‌مه‌وه‌
که‌ ئه‌م دونیایه‌ خالقێکی هه‌یه‌.

***

خودا خودا خودا
له‌ هیچ شوێنێک نابینرێت و
له‌ هه‌موو شوێنێک هه‌یه‌
ئا ئاوایه‌ خودا

 

با لەسەر تۆ زیندانیم كەن

August 27, 2011
با لەسەر تۆ زیندانیم كەن
با لەسەر تۆ جنێو بخۆم
وازناهێنم هەر پێت ئەڵێم
ئاشق بە تۆم
...با لەسەر تۆ لە گشت شوێنێ‌
وەكو سەر شێت ناوم ببەن
دڵ خۆش ئەبم گەر ملیشم
لە پەتی سێدارە بدەن
با لەسەر تۆ لێوی تەڕم
بكەن بە بیابانێكی لـمی
وازناهێنم هەر بەدواتم
چونكە بەس تۆ ئاشقی منی
باتۆش وەك ...

Continue reading...
 

کور‌

August 27, 2011


 
کور‌ :
ئه‌گه‌ر بمرم چی ده‌که‌ی؟
كچ
:به‌ گالته‌وه‌ وتی خۆشبه‌خت ده‌بم،
،رۆژی دوای کچه که‌ هه‌والی ئه‌وه‌ی پێ گه‌یشت
که‌ کوره‌که‌ مردوه‌
 وا نامه‌یه‌کی بۆ جێ هێشتبو نوسراوه‌





ده‌توانم هه‌موو شتێکت بۆ بکه‌م تا خۆشبه‌خت بی




 


 


 


Continue reading...
 

بانوستنم له سه رخاك بيت

August 27, 2011
بانوستنم له سه رخاك بيت
با باليفم به ردى جيابيت
باخواردنم زه هرى ماربيت
با زيندانيم له خواروى بخدا بيت
ته نيا جاوى تؤم لى ديار بيت

Continue reading...
 

وتم له‌خییانه‌ت ده‌ترسم

August 27, 2011
وتم له‌خییانه‌ت ده‌ترسم
وتت به‌ڵێنم به‌تۆدا
وتم له‌گفتت ده‌ترسم
وتت سوێندی من به‌خودا
خۆ ده‌م زانی ڕۆژێ دادێ
...گفته‌کانت هه‌ره‌س دێنێ
هیواو حه‌زو ئاره‌زوی من
له‌ڕه‌گه‌وه ده‌رده‌ هێنێ
به‌ڵام بڕۆ له من دوور به
گوڵی بێ بۆنی خۆش گوفتار
ڕۆژێ دادێ ده‌ت بینمه‌وه
له‌ناخ و ...

Continue reading...
 

وەفا

August 27, 2011
وەفا
له م غوربه ته روو له په نجه رەی دلی که سێکم
شه وهه تا به یان بولبولی گۆشه ی قه فه سێکم
ئه مسال وەرزی به هارم چاوەرێی گولزارە
به خه یال بۆنی خونچه ی نێرگزی به هارە
چاوەرێی چاوی گه ش و خه ندەی لێوی ئالتم
گیانه که م له خه وییشاهه ر چاوەرێی چاوی کالتم
هه رچی به هاری دنیا یه خۆشی بێنێ...

Continue reading...
 

ئه‌ی خۆره‌تاو

August 27, 2011
ئه‌ی خۆره‌تاو
هه‌ر بۆ ساتێک وه‌ره‌خوارێ
تابزانی چه‌ند به‌ژانه‌
ئاوابونی لای ئێوارێ .

...
تا ببینی چۆن گه ‌ڵاکان ،
ده‌ست له‌ده‌ستی یه‌ک به‌رناده‌ن
چۆن باو و بۆران به‌ته‌زیویش ،
دواسات بێ ماچ قه‌ت هه‌ڵناکه‌ن.

دڵنیابه‌من به‌فرێکم ،
له‌ناو پێکتا تواومه‌وه‌
ڕێگای...

Continue reading...
 

سه‌یری کاته‌کانی ژیان بکه

August 27, 2011

 

سه‌یری کاته‌کانی ژیان بکه
.
ساليك بريتيه‌ له‌12 مانگ
.
12مانگ بريتيه‌ له ‌52هه‌فته‌
....
52هه‌فته‌ بريتيه‌ له‌ 365رۆژ
.
365رۆژ بريتيه‌ له‌ 8760كاتژمیر
.
8760کاتژمیر بريتيه‌ له‌ 525600خوله‌ك
.
525600 خوله‌ک بريتيه‌ له‌ 31536000جركه‌
.
له‌ماوه‌ى ساليك ليدانى دلی مرۆڤ ده‌كاته‌ 37,843,200ج...

Continue reading...
 

كيانة كلةيم لى مةكة كة ماوةيةكة لة شعريكا باست ناكةم

August 27, 2011

 

كيانة كلةيم لى مةكة كة ماوةيةكة لة شعريكا باست ناكةم 
بروا بكة هةموو شةوى بةرةيةك دةر ئةكةم بة فرميسك باست ئةكةم
كولم خؤ من ئةتوانم هةموو دةقةيةك لة شعريكا ناوت بليم
بةلام كيانةكةم من ئةمةوى لة شعريكا باست كةم كة ئةكةر بى بكرى لة تؤ بجى 
هةناسةكةم شةو نية بةديار مؤمى ئةشقى تؤ...

Continue reading...
 

بێ‌ هیوانابم

August 27, 2011
بێ‌ هیوانابم

كاتیك گوزه‌رم ده‌كرد به‌ناو كۆله‌نه‌كانی دڵما
خه‌میكی
بێ‌ كۆتایم به‌دی كرد
سه‌یرم كرد ئاسمان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ساماڵبیت
...ته‌م
دای پۆشیوه‌
دره‌خته‌كان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی سه‌وز بن
گه‌ڵه‌ی خه‌میان
ده‌وه‌راند
جراكان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی گه‌شاوه‌بن...

Continue reading...
 

Copy right © 2011 amanj rwandze


laween89@yahoo.com

laween89@hotmail.com

laween89@gmail.com

laween89@ovi.com

 

Ranj Sangawe2.mp3

Recent Posts