کاتێ ئهڵێم خۆشم ئهوێی
خهنده مهکه پێم مهڵێ شێت
گهر تۆشێت نی ئاخر بۆچی
شێتی وهک من تۆی خۆش ئهوێ
به ووشهیهک شێتم مهکه
ئاخر شێتی زۆر ئاستهمه
خۆ من هێنده خۆشم دهوێی
ههزار شێتیش بۆ من کهمه
وهکو شیتێ رهفتار ئهکهم
ساتێ دهستت لهنێو دهستمه
ئهوهی بهلای ئێمه ئهروا
ئهڵێم ئهوه خۆشهویستمه
گوڵم توخوا مهڵێ شێته
کهمن تهنیا شێتی لێوم
گهر ناتهوێ زیاتر شێت بم
ماچم بکه زۆر بهشێوم
تةرمى عةشقيك
كاتئ هاتى بةعةشقةوة ئةم كورة هةزارةت ناسى
منيش نيكام بةبيدةنكى نيكايةكتدا هةلواسى
ئيدى عةشقم بةروةردة كرد وةكو منداليكى ساوا
بؤ بوكى خةيالةكانت خةيالم ئةكردة زاوا
هةركات هؤنراوةم دةنوسى دةمكردة تاراى بوكينيت
نةمزانى تارا كر ئةدةى تامنى بئ بسوتينيت
ئةى بئ وةفا مردن سةختة بةلام نةك بةقةت خيانةت
تؤ لةناو دلمدا مردوى بةجى خؤشى ئةم زيانةت
نةفرةت دةكةم لةو رؤزانةى كةناوى تؤم تيا هيناوة
نةفرةت لةو عةشقةى كةدلى هةزارى لةزير بئ ناوة
جلى بوكينيت وةك كفن ببرة بةبالاى ئةوينم
تابسوتئ تةرمى عةشقم بةخةياليش تؤ نةبينم
تةنها تةرمت لةدلمابو ئةويشم دايةوة بة خاك
تابؤ هةميشة نةسوتيم بةمردوى عةشقيكى ناباك
چاوەڕوانی
ماڵ وێران خۆم سەرنج وەری ئاوی چاوم وشكایی نەهات
سەری كاسم چاوەڕوانی كۆشی تۆبوو ئەی بۆچی ناهات?
بۆچی نایەی خۆ بڕیاربوو بن ئەم دارە جێ ژووان بێ?
وەك و رۆژان گەڵای وەریو لەتەرزەی ماچ هەراسان بێ?
ئەی ئەمێستا هەوارت كوا هەوری سەوزی ئەم دڵەی من؟
هەوری سەوزی ئەم دڵەی من؟
خۆ بەبێ تۆلێڵە چاوم وشكە كێڵگەی ئەم دڵەی من؟
ئەی ئەمێستا كەتۆ ونی دەستی هانا بۆ كێ بەرم؟
رەهێڵەی ئەم غوربەتە چی بكەمە چەتری سەرم؟
هۆدەریاچەی ئەوینی من لەهەكوێ هەی دەنگ هەڵبڕە
بەدڵی كام بیابانا رۆشتی سەرهەڵبڕە
سەرهەڵبڕەو گۆمی سووری چاوڕوانیم بهەژێنە
سەرهەڵبڕەو ماسی رۆحم لەم زەلكاوە دەربهێنە
دایــــــــکــــــــم
خودایە
گوڵ چەندە جوانە بەڵام حەیف هەڵئەوەرێت
دایکیش لە
گوڵ جوانترە سەد ئاخ ئەویش ئەبێت بمرێت
باشە گوڵ
بەو هەموو جوانیەوە بۆ ئەبیت دڕك هاوڕێی بێت؟
یان
دایکێک لە پاش مەرگـ بۆ ئەبێت خۆراکی خاك بێت؟
************************************
خودایە
دایکم زۆر خۆش ئەوێت با مەرگم پێش مەرگی کەوێ
لە تەمەنم
کەم کەرەوە با ژیانم بێت بە شەوێ
ئەگەر
تەمەنی ئەو زیاد بێت شەرتە من ژیانم نەوێ
ئەگەر
بکرێت دڵ ئەبەخشم بە دایکم با ئەو دوو دڵی هەبێ
************************************
بکرێت لە
جیاتی ئەو ئەمرم بە مەرجێکـ ئەو گۆڕ نەبینێت
لەسەر
کێلی گۆڕەکەشم وێنەی دایکم هەڵبکۆڵرێت
ئەشترسم
لە پاش مەرگی من هێندە بگری چاوی کوێر بێت
خودا
ئێستا چاوی چۆنە لە پاش مەرگیشم با وا بێت
Copy right © 2011 amanj rwandze
laween89@yahoo.com
laween89@hotmail.com
laween89@gmail.com
laween89@ovi.com