ئه‌ی خۆره‌تاو
Posted by sargul on Saturday, August 27, 2011
ئه‌ی خۆره‌تاو
هه‌ر بۆ ساتێک وه‌ره‌خوارێ
تابزانی چه‌ند به‌ژانه
ئاوابونی لای ئێوارێ .
...تا ببینی چۆن گه ڵاکان ،
ده‌ست له‌ده‌ستی یه‌ک به‌رناده‌ن
چۆن باو و بۆران به‌ته‌زیویش ،
دواسات بێ ماچ قه‌ت هه‌ڵناکه‌ن.
دڵنیابه‌من به‌فرێکم ،
له‌ناو پێکتا تواومه‌وه
ڕێگایه‌کی داخراوبووم ،
له‌سه‌ر ڕێی تۆ کرامه‌وه.
من دڵۆپێک ئه‌شکی ته‌ڕبوم ،
که‌وتمه ده‌ریای چاوانته‌وه
باڵدارێکی بێ لانه‌بوم
باڵمدا به‌ئاسمانته‌وه.
وه‌ک دوا گه‌ڵای چڵی شاتو
به‌شه‌ماڵت هاتمه‌سه‌ما
گه‌ر بۆ ساتێک ده‌ستم به‌رده‌ی
ئه‌مرم له‌ناو ئه‌شک و خه‌ما.
ئاسوده‌م تا گیان بسپێرم ،
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی زو بگه‌م پێت
به‌وه‌رینیش بۆلای تۆ دێم ،
به‌مردنیش دێمه‌سه‌ر ڕێت
هه‌ر بۆ ساتێک وه‌ره‌خوارێ
تابزانی چه‌ند به‌ژانه
ئاوابونی لای ئێوارێ .
...تا ببینی چۆن گه ڵاکان ،
ده‌ست له‌ده‌ستی یه‌ک به‌رناده‌ن
چۆن باو و بۆران به‌ته‌زیویش ،
دواسات بێ ماچ قه‌ت هه‌ڵناکه‌ن.
دڵنیابه‌من به‌فرێکم ،
له‌ناو پێکتا تواومه‌وه
ڕێگایه‌کی داخراوبووم ،
له‌سه‌ر ڕێی تۆ کرامه‌وه.
من دڵۆپێک ئه‌شکی ته‌ڕبوم ،
که‌وتمه ده‌ریای چاوانته‌وه
باڵدارێکی بێ لانه‌بوم
باڵمدا به‌ئاسمانته‌وه.
وه‌ک دوا گه‌ڵای چڵی شاتو
به‌شه‌ماڵت هاتمه‌سه‌ما
گه‌ر بۆ ساتێک ده‌ستم به‌رده‌ی
ئه‌مرم له‌ناو ئه‌شک و خه‌ما.
ئاسوده‌م تا گیان بسپێرم ،
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی زو بگه‌م پێت
به‌وه‌رینیش بۆلای تۆ دێم ،
به‌مردنیش دێمه‌سه‌ر ڕێت