با لەسەر تۆ زیندانیم كەن
با لەسەر تۆ جنێو بخۆم
وازناهێنم هەر پێت ئەڵێم
ئاشق بە تۆم
...با لەسەر تۆ لە گشت شوێنێ‌
وەكو سەر شێت ناوم ببەن
دڵ خۆش ئەبم گەر ملیشم
لە پەتی سێدارە بدەن
با لەسەر تۆ لێوی تەڕم
بكەن بە بیابانێكی لـمی
وازناهێنم هەر بەدواتم
چونكە بەس تۆ ئاشقی منی
باتۆش وەك من لەڕێی ئیشقا
لەحنەت بكرێی
گومان مەكە و دڵنیابە
لە خۆم زیاتر خۆشم ئەوێی