دڵی ژن مه‌شکێنه
Posted by sargul on Saturday, August 27, 2011
دڵی ژن مه‌شکێنه
ئه‌مشه‌و له خه‌ونمدا ئه‌و خه‌ونه‌م بینییه‌وه
که سێ ساڵ پێش ئێستا نه‌مبینیبوو
له ژن مه‌ده
دڵی ژن مه‌شکێنه
نه‌ک خودا دڵی لێت عاجز بێت.
***
ژن کتێبێکه په‌ڕه په‌ڕه
به په‌نجه‌ی دڵ هه‌ڵیده‌ره‌وه و
به چاوی رۆح بیخوێنه‌وه.
***
سه‌یری شه‌پۆلی ده‌ریا مه‌که
له چاوی ژن بڕوانه
پڕه له شه‌پۆلی عه‌شق.
***
گوێ له هاژه‌ی ئاو مه‌گره
گوێ بنێ به‌دڵی ژنه‌وه
هاژه‌ی خه‌یاڵی عه‌شق ده‌تبات.
***
ئاگر گه‌رمت ناکاته‌وه
به هه‌ناسه‌ی ژن خۆت داپۆشه
تا کزه‌ی نائومێدیی دڵت نه‌کاته پارچه‌یه به‌سته‌ڵه‌ک.
***
ئه‌وه گوناهێکی گه‌وره‌یه
که پشت له ژن و
ڕوو له قیبله بکه‌ی.
***
ژن به‌هه‌شته
که‌چی پیاو هێنده کوێره
داوای به‌هه‌شت له خودا ده‌کات
***
له ژێر بارانه‌که‌دا ده‌وه‌ستم و
ده‌مم ڕووه‌و ئاسمان ده‌که‌مه‌وه
چونکه دڵۆپه‌کان له گۆی مه‌مکی ژن ده‌چن
***
به‌فرو ژن له یه‌ک ده‌چن.
نیوه‌شه‌ویش به‌فر ببارێت دونیا سپی ده‌چێته‌وه
له ژوورێکی تاریکیشدا ژنێک خۆی ڕووت بکاته‌وه
ده‌بێته چراخان
***
که خودا ئاده‌م و حه‌وای له به‌هه‌شت ده‌رکرد
په‌شیمان بووه.. چونکه به‌هه‌شت به‌بێ حه‌وا چۆڵ بوو
له داخان هه‌زاران ئاژاوه‌ی خسته سه‌رزه‌وییه‌وه
***
له پیاو هیچتر نییه
له ته‌نیایی به‌هه‌شته‌وه هاوده‌می ژنه و ده‌یکوژێ
خودای له خه‌ونیشا نه‌بینیوه و ده‌یپه‌رستێ
***
که ژنێک ده‌بینم به ڕووتی
ئه‌وسا بیر له‌وه ده‌که‌مه‌وه
که ئه‌م دونیایه خالقێکی هه‌یه.
***
خودا خودا خودا
له هیچ شوێنێک نابینرێت و
له هه‌موو شوێنێک هه‌یه
ئا ئاوایه خودا