وتم له‌خییانه‌ت ده‌ترسم
وتت به‌ڵێنم به‌تۆدا
وتم له‌گفتت ده‌ترسم
وتت سوێندی من به‌خودا
خۆ ده‌م زانی ڕۆژێ دادێ
...گفته‌کانت هه‌ره‌س دێنێ
هیواو حه‌زو ئاره‌زوی من
له‌ڕه‌گه‌وه ده‌رده هێنێ
به‌ڵام بڕۆ له من دوور به
گوڵی بێ بۆنی خۆش گوفتار
ڕۆژێ دادێ ده‌ت بینمه‌وه
له‌ناخ و ڕواڵه‌ت شه‌رمه‌زار
ئه‌مه کاروانی ژیانه و
مرۆڤ ده‌وران زۆر ده‌بینێ
هه‌موو شتێك دێت و ده‌ڕوا
ته‌نها ڕاستی خۆی ئه‌مێنێ